ئەمڕۆ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان
15:11 - 2024-04-23

ئەمڕۆ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ ١٨ھەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە لەساڵیادی ماڵئاوایی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد خەڵاتی زێڕینی بلـــە دەدرێت بۆ کۆمەڵێک کەسایەتی دیار لەچوار پارچەی کوردستان کەجێدەستییان ھەبووە لەخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
ھەروەھا کۆمەڵێک کەسایەتی و دۆستانی گەلی کوردیش لەجیھاندا دەپاڵێورێن بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، کە پشتیوانی دۆزی کوردو داوا رەواکانی گەلی کوردبوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP