سلێمانی .. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریکرد لە پرسەی عەلی شامار تێكۆشەری دێرین

کوردستان
19:21 - 2024-04-23

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی عەلی شامار تێكۆشەری دێرین و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و كوردایەتی .

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی ئاڕاستەی کاک رێبوار عەلی شامار ، بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرز و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەلی شامار کرد کە یەکێک بوو لە قارەمانەکانی شۆڕش و کۆڕی خەباتی کوردایەتی و لەخوای گەورە داواکاربوو ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەیان بێت رۆحی بۆ هەمیشە شادبکات و سەبرو ئارامی بەهەموولایەکیان ببەخشێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP