کۆمسیۆن پێنج کاندیدی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە

کوردستان
11:57 - 2024-04-17

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پێنج کاندیدی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە و بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی رێژەی ژنان نەبوونی مەرج و پێوەرەکان و لەجێدانانی دیکە.
بەگوێرەی دوو راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکە ، پێنج کاندید لە سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک دوورخراونەتەوە و تێیدا هاتووە ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە هۆکارەکانیان جیاوازە و بەگشتی لەبەر لەبەرچاونەگرتنی مەرجەکانی کاندیدبوون و پارێزگاریکردن لە رێژەی ژنان لە لیستەکاندا بووە.
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش هەڵبژاردن دەستپێدەکات و کۆمسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاندبوو: "هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024".
وتەبێژەکەی کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆئەوەشکردبوو"بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات کەچەنێک وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP