دوو شارهزای كهشناسی پێشبینی دهكهن، لهسهرهتای مانگی داهاتوو شهپۆلێكی بارانبارین و ههوره بروسكه ههرێمی كوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بگرێتهوه.
ئهمڕۆ چوارشەمە 24ی نیسانی 2024 ئاراس جهبار له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:"دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی رۆژانی داھاتوو ناوچەکانمان ئەگرێتەوە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاوەروان دەکرێت ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەش و ھەوا"
باسی لهوهشكردووه كه:" ئهو شهپۆله گهرمایه لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک ئەبێت لە دەریای سوور و لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە بەرێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو ئەبێت ."
ههر لهو بارهیهوه شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاندووه:" ماوەیەکە شەپۆلێكی وشک و گەرم لەسەر ناوچەکانمان باڵادەستە و ئەوەش بۆ ئەمکاتەی ساڵ شتێکی نائاساییەوە بەشێوازی بەرچاو پلەکانی گەرمای بەرز کردووەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما زیاتریش بەرزدەبێتەوە ئەوەش نائاساییه بۆ ئەمکاتەی ساڵ و نیشانەی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینە."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:"کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی زۆر باشی باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر ڕوو دەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان پێشبینی لافاوی زۆری لێدەکرێت و کە ئەوەش دەگمەن دەبێت"
ئهوهشیخستووهتهڕوو كه:"پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو بارانی بەوجۆرە لەو کاتەی ساڵدا بوونی نەبووبێت و لەسەر تاسەری وڵات پلەکانی گەرما دێتەوە خوار نۆڕماڵ و لەبەشێک ناوچە پێویستی بەگەرمکەرەوە دەبێتەوە و بەگشتی مانگی داهاتوو کەش فێنک دەبێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP