مەکتەبی سکرتارییەت مامۆستا عەلی حەوێز به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

کوردستان
15:59 - 2024-04-24


لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکوشەرو کەسایەتی دیاری دەڤەری کۆیەو دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال هەڤاڵ (مامۆستا عەلی حەوێز ) یان لە کۆیە بەسەر کردەوە .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ عەلی حەوێز یان پرسی و هیوای تەندروست باشیان بۆخواست ؛ مەکتەبی سکرتارییەت  رۆڵ و خزمەتەکانی مامۆستا عەلی حەوێز  بەرز دەنرخێنن لە خزمەتکردنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد  کە وەک تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ بەشێک بووە لە خەباتی کوردایەتی و  هەر لە تافی لاوێتیەوە بە وەرەی بەرزی کوردایەتی لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاروانی خزمەت  درێژە پێدەدات  و لەخەبات بەردەوام دەبێت، هاوکات  بەشدارو کەسایەتییەکی کاریگەری ناو بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان بووە کە یەکێتی هەمیشە بە رێزەوە لەم مێژووە زێڕینەی ژیانی مامۆستا عەلی حەوێز دەڕوانێت .

لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی حەوێز دەست خۆشی و سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی کرد لە بەرامبەر سەردان و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرەکانی گەلی کورد و ئاوڕ دانەوەی زیاتر لە خەبات و ماندووبوونیان کەئەمە سورترمان دەکات ،  تائەو تەمەنەی ماوە  وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان خزمەتی گەل و یەکێتی دەکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP