ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی جه‌ختده‌كاته‌وه له گرنگیی و پێویستیی ئه‌نجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنی هه‌ڵبژاردن هەرێمی کوردستان روبەرووی مەترسی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ 17ی نیسانی 2024، ئەنجومەنی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی عەلی باپیر سەرۆکی حزبه‌كه کۆبوەوە و لەبارەی رووداو و پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی :"ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی عێراق، بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت کە ئەوسەری دیارنیە، دەخوازن هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، پارێزراو و دووربێت لە دەرهاویشتە و دەرەنجامەکانی ئەو بارودۆخە نوێیەی كه ناوچەکەی تێکەوتووە"
.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتاربکەن، کارێک نەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەنە دۆخێکەوە کە دەرەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە کە دواتر چارەسەری ئەستەم بێت."
هه‌روه‌ك پشتیوانیی كۆمه‌ڵی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بۆ چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانی چەندین ساڵەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕیووه"
جەختشیكردووه‌ته‌وه:" لە بەڕێوەچونی پرۆسەی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لەو کاتەی کە بۆی دیاریکراوە و دژی هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاو و نیازێکشن بۆ دواخستنی، چونکە دواخستنی پرۆسەکە، هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسی و ئەگەری هەیە ئەوەشی ماوە لەدەستی بدەین."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP