ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێواری كۆتاییدایه و ته‌نها یه‌ك هه‌ڵه‌ی پێویسته بۆ ده‌ستپێكردنی ململانێیه‌كی فراوانتر و وێرانكه‌رو كاتی ئه‌وه هاتوه كۆتایی به خولی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێناوی بهێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی غه‌ززه ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه به‌رفراوانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلیش له غه‌ززه كه ماوه‌ی 7 مانگه به‌رده‌وامن، دۆزه‌خێكی توڕە‌یی دروستكردوه.
ده‌شڵێت،یونیسێف كوژرانی 13 هه‌زار و 900 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له هێرشی ترسناك و بێ جیاوازی له غه‌ززه ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل ئاسەتەنگ لەبەرامبەر گه‌یاندن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تی بۆ كه‌رتی غه‌ززه هه‌یه دروست کردوە.
روونیشیكردۆته‌وه، ئیسرائیل له‌م دواییانه‌دا زیاتر له 40%ی داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ڕە‌تكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP