فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتكۆم) ره‌تیكرده‌وه هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر سەربازگەی كالسو له باكوری بابل كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لێجێگیركراوه و ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابێت.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕوونکردنەوەیەکدا، رایگه‌یاندووه:" بێ ئاگان لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی و ئەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی لە بارەی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق بڵاوکراونەتەوە، دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی و دژە تیرۆری ـ پارتی ـ ڕایانگەیاند هێرشەکە لەلایەن فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوه ئەنجامدراوە.
سەربازگەی دەكەوێتە ناوچه‌ی ( المسیب) له باكوری بابل بەدووری ٣٥ كیلۆمەتر لەباشوری بەغداد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP