سەرۆكکۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

عێراق
23:16 - 2024-04-21

د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆماری عیراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لەعەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لەعێراق.

لەمیانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەك کەخزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بکات. 

لەدیدارەکەدا سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری نێوان بەغداو ئەنقەرەو کاری هاوبەش لەسەر هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچەکەدا.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەخوازێت پەیوەندی نایابـــی لەگەڵ تورکیای دراوسێی هەبێت لەئاستە جیاجیاکاندا، هەروەها بەپەرۆشە بۆ بونیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی بــــــــراو دۆست لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆ.

لای خۆشیەوە باڵیۆزی تورکیا  خواستی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی هاریکاری و هاوئاهەنگی دووپاتکردەوە لەپێناو هێنانەکایەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بەبابەتەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ئیقلیمییەکان، هەروەها ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکی تورکیای بۆ عێراق خستەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP