محەمەد شیاع سودانی: سایسه‌تمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگیی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌

عێراق
18:21 - 2024-04-22



محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیادا تیشكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كه‌ ئه‌مڕۆ 22ی نیشان 2024 به‌سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا.

سودانی راگه‌یاند:" سیاسەتی عێراق پشتده‌به‌ستێت به‌ بنه‌مای هاوسەنگیی و بەرژەوەندی هاوبەش و په‌یوه‌ندیی دراوسێیەتی باش و  چه‌ندین رێككه‌وتنه‌ جیاجوازمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا ئیمزاكرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی:" سه‌باره‌ت به‌ دۆسێی ئاو چه‌ندین رێكه‌وتنمان ئیمزاكردووه‌ كه‌ ده‌توانن سیستمه‌كانی ئاوێدریی نوێ‌ بكه‌نه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت" 
 
 وتیشی:" یاداشتنامه‌یه‌كی چوارلایه‌نیمان ئیمزاكردووه‌ كه‌ پرانسیپه‌كانی تایبه‌ت به‌ رێگاكانی گه‌شه‌پێدان له‌خۆده‌گرێت و باسی دۆسیی ئه‌منی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كردو پێمانوایه‌ ئاسایشی توركیاو یه‌كه‌یه‌كی لێكجیانه‌كراوه‌ن و ئاسایشی هه‌ردوو وڵات ئاسایشی ناوچه‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند:" رێگه‌ناده‌ن له‌لایه‌ن هیچ هێزێكه‌وه‌ خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ‌: 
 
هه‌ر له‌و گۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆكی توركیا وتی:" ئیراده‌یه‌كی سیاسیمان هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا به‌ره‌وپێش ببه‌ین و هه‌موو پێداویستییه‌كان به‌رده‌ستده‌خه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان عێراق و توركیا"
 
وتیشی:" كاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی ئاسایش و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ پێشینه‌ی گفتوگۆكانمان بو، هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ (په‌+كه‌+كه‌)مان تاوتوێكرد"  

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌:" مكوڕن له‌سه‌ر به‌شداریكردنی رێگاكانی گه‌شه‌پێدان، بۆ به‌ئه‌نجاگه‌یاندنی گه‌شه‌پێدانی بازرگانیی"

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP