کۆلۆنێل هامپ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەمەزاری مامەوە کۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند

کوردستان
12:02 - 2024-04-23

کۆلۆنێل هامپ، فەرماندەی هێزەکانی  ئەڵمانیا لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی ،  کۆلۆنێل پێرسیکۆڤسکی فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا بە یاوەری وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا  سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد  لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وە پێشوازیکران .

لەو سەردانەدا سەرەتا وەفدی میوان تاجەگوڵینەی وەفاو رێزیان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک مام جەلال لە حکومڕانی و خەباتی نەتەوایەتیدا کرد و پێزانینان بۆ خەبات و ماندووبوونی دەربڕی هاوکات کۆلۆنێل هامپ لەمەزاری مامەوە کۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند وەک پێزانینێک بۆ ژیان و قوربانیدانی سەرۆک مام جەلال و ئەو خزمەتانەی پێشکەشیکردوون .

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسی و پێزانینان بۆ هێزەکانی ئەڵمانیا و گەل و وڵاتی ئەڵمانیا دەڕبڕی کە لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر پشتگیرو هاریکاری گەلی کورد بوون و بەشێک بوون لەسەرکەوتن بەسەر جەنگی داعشدا و هیواشیان خواست وەک هەمیشە هەماهەنگ بن و هاوکاربن لە گەشەپێدان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکاندا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP