سەدان خێزانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین

عێراق
15:29 - 2024-04-24

350 خێزانی دیکەی ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانەوە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین و بڕیارە ھەفتەی داھاتووش ٤٠٠ خێزانی تر بگەڕێنەوە.
مەنسور عوەید، سەرۆکی لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشوری پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاژانسی رەسمی عێراقی رایگەیاند، ٣٥٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ناحیەی یەسرب لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین گەڕاونەتەوە.
راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتوودا ٤٠٠ خێزانی ئاوارەی تر لە ھەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە سەڵاحەدین.
بەپێی ئەو ئامارەی مەنسور عوەید خستوویەتییەڕوو، تا ئێستا دوو ھەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین و دوای بڕیارەکەی حکومەت بۆ داخستنی کەمپەکان لە ٣٠ی مانگی تەممووزی داھاتوو، ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP