شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ : ئێمە ئامادەین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن

کوردستان
17:49 - 2024-04-24

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت:"  یەکێتی نیشتمانی کوردستان پابەندی وادەی هەڵبژاردنە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوم دیایکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش پرۆسەکە بەڕێوەدەبات". 

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رۆژی 24ی4 لەمیانی سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لەهەولێر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند:" یەکێتی لەهەولێریش ئامادەکاری تەواویکردوە بۆ پرۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوو بەڕوونی دەیبینن". 

هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:"کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە".

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP