ئێواره‌ی دوێنی سێ شه‌ممه 23-4-2024 له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گه‌نجێك به ناوی (خه‌سرۆ ئه‌میر )كوژراو گه‌نجێكی دیكه‌ش برینداركرا، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه:" له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له رووداوێكدا، یه‌كێك له داواكراوه‌كان كوژراو ئه‌وی تریان ده‌ستگیركراو لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه"، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سوكاری كوژراوه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند:" كوڕه‌كه‌مان له‌كاتی كوشتنیدا چه‌كی پێنه‌بووه‌و له‌دواوه ته‌قه‌ی لێكراوه".
دوانیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كوشتنی كوڕ‌ه‌كه‌یان به ناهه‌ق به زوڵمێكی گه‌وره زانی و برای كوژراوه‌كه‌ش رایگه‌یاند:"داواكارین له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكبهێنن و راستی رووداوه‌كه بخه‌نه‌ڕ‌وو، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت و كوڕه‌كه‌مان به ناهه‌ق كوژرابێت داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین".
" برای كوژراوه‌كه كوڕه‌كه‌مان له‌كاتی كوشتنیدا چه‌كی پێنه‌بووه‌و له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه كوڕه‌كه‌مان له رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌دا نه‌كوژراوه، هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی كوڕه‌كه‌مان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیه به‌دوور له راستییه‌وه ده‌زانین"،.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP