وەزارەتی پلاندانانی عیراق: ئەمساڵ سەرژمێری گشتی بەڕێوەدەچێت

عێراق
22:18 - 2024-04-25

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو سەرژمێری گشتی لە عێراقدا ئەنجامدەدرێت و مانگی ئایاری داھاتووش سەژمێری ئەزموونی بەڕێوەدەچێت.

د. محەممەد عەلی تەمیمی وەزیری پلاندانان رایگەیاند: تەنھا شەش مانگ ماوە بۆ ئەوەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ئەنجامبدرێت، کە بڕیارە سەرژمێری گشتی لە عێراق لە ٢٠ی تشرینی دووەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت، بەڵام ھێشتا ئەرکی زۆریان لە پێشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێری ئەزموونی مانگی ئایاری داھاتوو بەڕێوەدەچێت، کە لەئێستادا دەستیانکردووە بە راھێنانی ئەو فەرمانبەرانەی پرۆسەکە بەرێوەدەبەن کە ژمارەیان ١٢٠ ھەزار فەرمانبەرە.

وەزیری پلاندانان راشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ڕێککەوتنێک کراوە بۆ ئامادەکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرەکانیان بۆ ئەو مەبەستە. 

وتیشی، پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت، یەکەم سەرژمێری ئەلیکترۆنی دەبێت لەسەر ئاستی عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP