قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر غالب محەمەد دەکات

کوردستان
17:31 - 2021-02-26

قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر غالب محەمەد دەکات

دوای ئەوەی کاتژمێر 7:00 ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکرایە سەر غالب  محمەد پەرلەمانتاری عیراق و بریندار کرا  لە تویتێکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئیدانەی هێرشەکردنەکە دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە لێپرسراوانی ئەمنی دەکات 
دەقی بڵاوکراوەکە :

ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP