به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر شاری غه‌ززه لە ماوەی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا ژمارەی كوژراوه‌كان له‌و شاره‌دا گه‌یشته ٣٤ هەزار و ٣٨٨ كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ٢٠٤هەمین ڕۆژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ماوەی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا ٤ خێزانی دیكه به‌ته‌واوی بوونه‌ته قوربانی کە ٣٢ كوژراو و ٦٩ برینداریان گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه نەخۆشخانەکان.
ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان 2024 وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" هێشتا ژمارەیەک قوربانی لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکاندان، كه تیمەکانی فریاگوزاریی و بەرگریی شارستانی توانای ده‌رهێنانیانی نیه.
راشیگه‌یاندووه:" لە رۆژی 7 تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه بۆ ٣٤ هەزار و ٣٨٨ كوژراو و ٧٧ هەزار و ٤٣٧ بریندار بەرزبووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP