یانەى ئیتیحاد بەرامبەر بە یانەى شەباب دووچارى شکست هات

وەرزش
16:44 - 2024-04-27

یانەى ئیتیحاد، بەرامبەر بە یانەى شەباب دووچارى شکستێکى قورس هات و نەیتوانى سەرکەوێت بۆ پلەکانى پێشەوەى ریزبەندى، لە نیوەى یەکەمدا کوڕانى هەردوو یانە بە هەستیاریەوە مامەڵەیان دەکرد، ەئگەرچى چەندین هێرشی مەترسیداریشیان بۆ سەر گۆڵى یەکتر هەبوون بەڵام نەیانتوانى هیچ گۆڕانکاریەک بکەن، لە گێمى دوەمدا کە بە گێمى ڕاهێنەران ناسراوە، یانەى شەباب باشتر دەرکەوت، سەرەتا و لە دەقیقەى 48 لە رێگاى حەبیب دیالۆوە پێشکەوتنى خۆیان راگەیاند، بەڵام دواتر لە دەقیقەى 58 عەبدولرەزاق حەمدوڵا، ئەنجامەکەى لە بەرژەوەندى ئیتیحاد هاوتا کردەوە، ئەمەش بوە هۆى راچڵەکینى یانەى شەباب و هەرزوو ریزەکانیان رێکخستەوە، تا دوو گۆڵى یەک لە دواى یەکیان لە لایەن کارلۆس جۆنیۆر و موسعەب فەهد، لە دەقیقەکانى 82 و 10یەم دەقیقەى کاتى زیادکراوى تایمى دوەم تۆمارکرد، بەم بردنەوەیە یانەى شەباب خاوەنى 38 خاڵە و لە ریزبەندى هەشتەمدایە، یانەى ئیتیحادیش بە 50 خاڵ لە ریزبەندى پێنجەم دەبینرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP