ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: پاسەوانەكانی غالب محەمەد بندیوارن

کوردستان
08:40 - 2021-02-27

دوای هێرشەكەی سەر غالب محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لەشاری سلێمانی، عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا دەڵێت" كوا ئەو 15 پاسەوانەی بۆ هەر پەرلەمانتارێك دانراوە، دەشپرسێت، وادیارە 15 پاسەوانەكەی غالبی پەرلەمانتار بندیوارن و موچەكانیان دەخوات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی لەبارەی رووداوەكەوە دەشلێت: نزیك هەڵبژاردنین بۆ بەدەستهێنانی دەنگ چاوەڕێی فیلمی سەرتر بكەن، بۆ دەنگهێنان پەنا دەبەنە پەنا دەبەنە بەر رێگا و شێوازی قێزەوەن، ئابڕوی كوردستان و حكومەت و میللەتی خۆتان بۆ دوو دەنگ دەبەن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP