جارێکی تر تای خوێنبەربوون سەرهەڵدەداتەوە

تەندروستی
10:05 - 2024-05-15

جارێکی دیکە، تای خوێنبەربوون لە عێراق تەشەنە دەکاتەوە و 40 حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانی بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە تۆمار دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری تای خوێنبەربوون، لە 15ی نیسانەوە بە بەشداری 246 تیم  هەڵمەتێکی دەرمانڕشتنی لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە 15 پارێزگا دەستپێکردووە، بە تایبەت لە پارێزگای زیقار کە زۆرترین حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارکراوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەمساڵ، 40 حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی بەغداد و نەینەوا و زیقار و بابل تۆمارکراوە، ساڵی رابردووش 545 حاڵەتی توشبوون و 70 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP