تیدروس ئەدهانۆم: سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكەی جیهانی تەنیا پەیوەندی بەکاتەوە هەیە

تەندروستی
11:13 - 2024-06-02

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی رێککەوتن لەبارەی چۆنێتی رووبەرووبوونەوەی پەتا جیهانییەکان لەماوەی ساڵی داهاتوودا، خواستی بەهێزو بەپەلەی وڵاتان بۆ ئەو کارە دەردەخات، چونکە پەتای داهاتوو تەنیا پەیوەندی بە کاتەوە هەیە.
لە کۆتا رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی تەندروستیی جیهانی کە هەفتەیەکی خایاند، وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ساڵی داهاتوو دیاریکرا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، لەبارەی چۆنێتی رووبەرووبوونەوەی پەتا جیهانییەکان
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم وتی، ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دراون، خواستی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندام نیشان دەدەن بۆ پاراستنی گەلەکەیان و جیهان.

هاوکات، ئەنجوومەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تایدا باسی لەوەکردووە، چەمکی "باری نائاسایی پەتا" دووبارە پێناسەیان کردووەتەوە، داوا لە وڵاتانی ئەندام دەكەن هەنگاوی هاوئاهەنگی خێرا بگرنەبەر.
 لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، ئەنجوومەنی تەندروستیی جیهانی ئەرکی داڕشتنی رێککەوتنێکی لەبارەی خۆپاراستن لە پەتا و ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی لە دوای پەتای COVID-19  دەستپێکرد و بڕیاربوو دانوستاندنکاران لە کۆبوونەوەی ئەمساڵدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام ساڵێکی دیکەش دانوستاندنەكان درێژکرانەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP