دوای چه‌ندین ساڵ له توێژینه‌وه‌و گفتوگۆ‌و مشت‌ومڕ، دواجار فه‌رمانگه‌ی خۆراك و داوده‌رمان له ئه‌مریكا( FDA ) بڕیاریدا بەکارهێنانی بۆیەی سوور ژماره3 له بەکارهێنانی خۆراک قه‌ده‌غه‌بكات كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانىكانى هه‌ر له شیرنه‌مه‌نییه‌كانه‌وه تا داوده‌رمان به‌كارده‌هيَنريَت.
بۆیەی سووری ژماره3 له به‌ركارهێنانی خۆراكه‌كان، کە بە( Erythrosine )ناسراوە، ماددەیەکی کیمیایی دەستکردەو دەیان ساڵە بۆ به‌خشینی دیمەنێکی گەش و سەرنجڕاکێش بە خۆراک و خواردنەوەکان بەکاردەهێنرێت، زۆرجارش له دروستكردنی شیرینه‌مه‌نییه‌كان و جەلی و خۆراكه هه‌ویرییه شیرینه‌كانی وه‌ك پسكویت و كێكه جۆراوجۆره‌كان و تەنانەت له هەندێک دەرمانیشدا به‌كارده‌هێنرێت.
سەرەڕای بەناوبانگبوونی فراوانی ئه‌و بۆیه ره‌نگ سووره، به‌ڵام چەند توێژینەوەیەک، ئەگەری پەیوەندی نێوان ئه‌و بۆیه‌یه لەگەڵ کێشە تەندروستییە مه‌ترسیداره‌كانی ده‌رخستووه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و بۆیه ره‌نگ سووره هه‌ندێك زیانی مه‌ترسیداری هه‌یه وه‌ك، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیادده‌كات و كاریگه‌ریی سه‌لبی له‌سه‌ر ره‌فتاری منداڵ هه‌یه وه‌ك زیادبوونی چالاكیی و سه‌ختی له بیركردنه‌وه‌دا، هاوكات ده‌بێته‌هۆی هه‌ستیاریی پێست و كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP