هێلكه‌ی ماسی كه به (كافیار) ناسراوه، هێلكه‌یه‌كی تام شوێره‌و له جۆره جیاجیاكانی ماسی ده‌رده‌هێنرێت، كه دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه:
1ــ كافیاری راسته‌قینه: كه له ماسی جۆری ستۆرجیۆن (الحفش) ده‌رده‌هێنرێت، كه به‌باشترین و گرانترین جۆره‌كانی كافیار داده‌نرێت، وه‌ك كافیاری ره‌ش یان بیلۆجا.
2ـ هێلكه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی ماسیی: وه‌ك ماسی سه‌له‌مۆن كه به (ماسی ره‌نگ پرته‌قاڵی) یان ترۆیت یان كبڵن ناسراوه، ئه‌م جۆره له كافیار به‌راورد به كافیاری راسته‌قینه تێچووه‌كه‌ی كه‌متره.
سووده‌كانی كافیار..
ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشییه‌كانی ئۆمیگا3 كه بۆ ته‌ندروستیی دڵ به‌سووده.
رێژه‌یه‌كی زۆر باشی پرۆتین و ڤیتامینی تێدایه وه‌ك ڤیتامینی بی 12
بۆ ته‌ندروستیی پێست و قڤ به‌سووده
سووده‌كانی دیكه‌ی كافیار:
وەک ژەمه خواردنی نایاب بەکاردێت کە لەگەڵ بسکیت یان نان پێشکەش دەکرێت.
لە ئامادەکردنی هەندێک خواردنی جیهانیشدا بەکاردێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP