په‌ڵپین یان په‌ڵپینه هه‌روه‌ها (پۆرسلین)شی پێده‌وتریت
ڕووەكێکی "کیمیایی" کێوییه به دوژمنی شێرپەنجە ناسراوه‌و کۆلیسترۆڵش بە
تەواوی لەنێو دەبات.
ئه‌م رووه‌كه جۆرێکە لە گیای کێوی کە بەتەنها
لە سروشتدا گەشە دەکات و چه‌ندین جۆری ماددەی کیمیایی و مادەی (لینج)ی تێدایە کە لە
چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ مەترسیدارترین نەخۆشییەکان بەکاردێت.
به‌پێی لێکۆڵینەوەیەک كه ئەم دواییە ئه‌نجامدراوه سەلمێندراوه، ڕێگری
دەکات لە تووشبوون به ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
سووده‌كانی په‌ڵپین
1. ڕێگریی ده‌كات لە هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و برینی گەدە.
2. كاریگه‌ره له كوشتن و له‌ناوبردنی كرمی حه‌ڵقه‌یی له جه‌سته.
3. پارمه‌تیده‌ره بۆ نەرمیی گەدە و ره‌وان(سكچوون)ی سووک.
4. چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ وه‌ستاندنی ڕشانەوە و نەخۆشی هێڵنجی به‌یانیان.
5. چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ بالووكه‌ی سه‌ر پێست.
6. یاریمه‌تیده‌كرێكی باشه بۆ راگرتنی خوێنبه‌ربوون.
7. چاره‌سه‌ره بۆ تاو سه‌رئێشه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP