سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌به‌غدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وەفدێكی باڵا سەردانی
ئوردن دەکات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوەکە محه‌مه‌د شیاع سودانی لەسەردانەکەیدا
سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومەت دەکات بۆ وڵاتی ئوردن .
سه‌رچاوه‌که راشیگه‌یاند، سودانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا
بۆ ئوردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م بن حسێن هاشمی پادشای ئوردن كۆده‌بێته‌وه‌و
ژماره‌یه‌ك دۆسییه تاوتوێده‌كه‌ن.
بڕیاریشە کۆمەڵێک دۆسیه‌ی ئەمنی و ئابوری و
پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکات.
وڵاتی ئوردن، پێگەیەکی گرنگی جیۆسیاسی هەیە، بەو
پێیەی دەوڵەتێکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو دراوسێی ئیسرائیل و سعودیەو سوریا‌و
عیراقە، وەک پارێزبەندییەک لەنێوان ئەو وڵاتانەی کەڕکابەرییان هەیە، ڕۆڵی هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP