پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل دەستپێدەکات

کوردستان
17:40 - 2024-06-22

پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل لەسەر شەقامەکانی شارەکە دەستپێدەکات .
لەسەر راسپاردەی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەسەرپەرشتی عەمید عەبدولقادر فەخرەدین بەڕێوەبەری کاروباری فەوجەکانی پۆلیسی ئامادە، لەبەیانی ئەمڕۆوە بازگەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە  بۆ دەستبەسەراگرتنی ماتۆرسکیل و تائێستاش زیاتر لە 50 ماتۆرسکیل دەستیان بەسەرداگیراوەو رادەستی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک کراون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداو و تاوان و کردەوەی تیرۆریستی بە ماتۆڕسکیل ئەنجامدراون، لە نوێترین ڕووداویشدا دوێنێ شەو لەشەقامی قودسی شاری کەرکوک، دوو کەس کە ماتۆڕسکیلیان پێبووە، دزیی لە سێ مێرمنداڵ دەکەن و مۆبایلەکانیان دەدزن و بە ماتۆڕسکیلەکە هەڵدێن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP