وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەكەیان.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند: بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشکردوە: رۆژی یەکشەممە 7ی تەمموز دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لە سەرەوە ئاماژە بە ناوەکانیان دراوە و تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP