سەباح شێخ حەبیب، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێكمان
خستووەتەگەر بۆ ئەوەی ئەو دۆخە چەقبەستووەی لە كەركوك هەیە كۆتایی پێبێت و
ئەنجومەنی پارێزگا كۆببێتەوە بۆ دەربازبوون لەو بۆشاییە ئیدارییەی لە پارێزگای
كەركوك هەیە، بۆ ئەومەبەستەش سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراقیمان كردووە و پێشنیاری
خۆمان لەوبارەوە پێداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ لایەنەكاندا گفتوگۆی چڕمان
كردووەو لەو چوارچێوەشدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك
كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت، چونكە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا هەموو
پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك كێشەیان هەبووە، بەهۆی نادادپەروەری لە ئیدارەدانی
شارەكەدا.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای
كەركوك سوودمەند بوون، هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی
خۆجێی نوێیی كەركوك دەدەن بەڵام ئیرادەیەك هەیە بۆ ئەوەی كۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت
و ئیدارەی نوێی كەركوک دەستبەكار ببێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP