داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە

کوردستان
12:59 - 2024-07-05

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 29-6وە تاوەکو ئەمڕۆ بڕی 17 ملیار دینار بووە .
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند بەشێوەیەك، بڕی 17 ملیار و 80 ملیۆن و 814 هەزار و 383 دینار بووە، بەجۆرێك كە 79%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 21%ـی دیکەشی بەشێوەی چەکە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی تایبەت بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP