مۆرینۆ یاریزانێکى بارسا دەباتە تورکیا

وەرزش
16:41 - 2024-07-07

خۆزێ مۆرینۆى پرتوگالى و راهێنەری نوێى یانەى فەنەربەخچەى تورکى پلان دادەنێت لە پێناو ئەوەى ئەستێرەیەکى یانەى بارسیلۆناى کەتەلۆنى پەلکێشى ریزى یانەکەى بکات .
بەگوێرەی  هەوالێک کە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ، فەنەرباخچە بیر لە گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی یاریزانی باڵی یانە کەتەلۆنیەکە دەکاتەوە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری نوێی یانە تورکییەکە، بە شێوەیەکی جدی داوای لە یانەکەی کردووە، گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەئەنجام بدەن .
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەشى نوسیوە :  ئەگەر فاتی سەرکەوتوو نەبێت لە ڕازیکردنی هانسی فلیکی ئەڵمانی کە ڕاهێنەری نوێی بارسایە، ئەوا ڕۆیشتنی هەمیشەیی ئەو یاریزانە لاوە بژاردەیەکی پەسەندکراو دەبێت بۆ بلاوگرانا.
یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە وەرزی ڕابردوو بە خواستن لە یانەی برایتۆن بەسەر بردووە، گرێبەستەکەی فاتی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت ، ئەستێرە ئیسپانییەکە وەرزی ڕابردوو 30 یاری لەگەڵ برایتۆن ئەنجامداوە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 4 گۆڵی تۆمارکردووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP