پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی راكان جبوری ده‌كات

کوردستان
22:10 - 2024-07-18

ھه‌رچه‌نده‌  له‌ئێستادا،  راكان جبوری،  وه‌ك پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك نه‌ماوه‌، به‌ڵام به‌ناوی پارێزگاره‌وه‌ نوسراو ئیمزا ده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات له‌دژی.

دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا کە کۆپییەکی بۆ کەناڵی کەرکوک نێردراوە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌:" ڕ‌اكان جبوری دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری نه‌ما، به‌ڵام ھێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئیمزاكردنی نوسراوی ره‌سمی به‌ناوی پارێزگار و ڕ‌ێكه‌وتی پێش سوێندخواردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه‌كان ده‌نوسێت".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕ‌وو:"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسراوێكیان ئاڕ‌استه‌ی ده‌سته‌ی باڵای ھه‌ماھه‌نگیی نێوان پارێزگاكان كردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕ‌ێكاری یاسایی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP