سەرکردەیەکی بەرەی تورکمانی پەردە لەسەر رێکەوتنی نهێنی پارتی و بەرەی تورکمانی هەڵدەماڵێت

کوردستان
11:00 - 2024-07-19

ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی بەناوی حسن تۆران سەرۆكی بەرەیی توركمانییەوە بەرەسمی  بۆ میدیای پارتی راگەیاند لەگەڵ پارتی رێكەوتنیان كردووەو لەئێستادا هەردوولا بەیەكەوە چوار كورسییان هەیە وئەمە هەڵوێستی رەسمی بەرەی توركمانییە و داوا لە فراكسیونەكانی عەرەبی كەركوكیش دەكەن لەگەڵیان رێبكەون  بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان . 

لەسەر ئەو هەڵوێستەی پارتی ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان راگەیاند ئەمە هەراجكردنی كەركوكەو ئەوكاتە نابێ كەس  باسی قودسی كوردستان و دڵی كوردستان بكات . ئەمەی كەكردوویانە كارێكی خراپەو  سەریش ناگرێت چونكە یەكێتی ٦ كورسی هەیە و پارتی ٢ كورسی ، نەمانبیستووە ٢ كورسی لە ٦ كورسی زیاتر بێت .
هەر لەسەر ئەو رێكەوتنەی پارتی وبەرەی توركمانی سەرچاوەیەك لەسەركردایەتی یەكێتی بە میدیایی یەكێتی راگەیاند ، هەر رێكەوتنێك لەكەركوك بەبێ بەشداری كارای یەكێتی  بكرێت بێ ئەنجام دەبێت  وسەرناگرێت .

 وتیشی، ئەگەر پارتی وبەرەی توركمانی ببن بەیەك فراكسیۆنیش هێشتا ئێمە وەكو یەكێتی دوو كورسی لەوان زیاترین و باشتری چارەسەر لای ئێمە ئەوەیە كە رەچاوی پشك و ئستحقاقی هەڵبژاردنەكان بكرێت و هیچ پێكهاتەیەكی كەركوكیش  فەراموش نەكرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP