لێرە ناڕۆین كەركوك چارەنووسمانە

کوردستان
22:24 - 2024-07-27


بەرز‌و شكۆداربێت  شانزەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكەی كەركوك كە تێیدا خەڵكی ئەم شارە پێشمەرگە ئاسا بە خوێنی خۆیان دژی شۆڤێنییەكان وەستانەوە‌و بە بەرزكردنەوەی دروشمی "لێرە ناڕۆین كەركوك چارەنووسمانە" كوردستانی بوونی كەركوكیان سەلماندەوە.

خوێنی شەھیدەکانی ٢٨ی تەموز پیلانی شۆڤێنێکانی پوچەڵکردەوە و پێناسەی لێرە ناڕۆین ئـاوێتەی ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکوک کرد.
 کوردستانیانی کەرکوک لەو ڕۆژەدا ھەموو پێشمەرگەی سەنگەری خەباتی مەدەنیبوون 

 لەرۆژی ۲٨-٧-٢٠٠٨ کەرکوکیەکان سەلماندیان ئیرادەیان لەوە بەهێزترە  بشکێندرێت ودەستبەرداری مافەکانیان بن ، لەو رۆژەدا کەرکوکییەکان بە خوێنی ئاڵی ٢٦ شەهید ناسنامەی کوردستانی بوونی خاکی کەرکووکیان سەلماند 

سەری ڕێز بۆ شەهیدانی سەربەزری خۆپیشاندانەكەی 28ی تەمموزی 2008‌و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دادەنەوێنینو خۆمان بە خزمەتكاری كەسوكاریان دەزانین.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، 16ساڵ لەمەوبەر بەشێك لەشۆڤێنییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵیاندا لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسایەكدا دۆخی كەركوك بگەڕێننەوە بۆ پێش ساڵی 2003 لەڕووی سیاسیو دیمۆگرافییەوە، لەو كاتەدا كەركوكییەكان ڕژانەسەر شەقامەكان دژی ئەو هەوڵەی شۆڤێنییەكان، بەڵام تیرۆریستو شۆڤێنییو تاریك پەرستان دەستیان چووە خوێنی ڕۆڵەكانی میللەتەكەمان‌و چەندین خۆپیشاندەریان شەهید‌و برینداركرد كە بەشێكیان لە چینی مامۆستایان بوون.

 رەوانشاد سەرۆك مام جەلال ڤیتۆی دژی مادەی ٢٤ بەكارهێناو شكستی بەو هەوڵەی شۆڤێنییەكان هێناو پڕۆژە یاساكەی ڕەتكردەوە، بەوەش جارێكی دیكە ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلەكەمان سەركەوت‌و خەونی شۆڤێنییەكان ئەمجارەش لەگۆڕنرا.

سڵاو لە گیانی  شەھیدان 
سوپاس بۆ جەنابی مام بۆ ڤیتۆکردنی مادەی٢٤ی پڕ لە دوژمنکاری دژ بە کورد لە کەرکوک.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP