عێراق لەریزبەندی 82ـەمینی جیهاندایە لەکۆی 126 وڵات لەبەرهەمهێنانی پیشەسازیدا.
فازڵ غەراوی سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی ئاماژەی بەوەکردووە، چین لەپێشەنگی جیهاندایە لەبەرهەمهێنانی پیشەسازی بە زیاتر لە چوار ترلیۆن و 970 ملیار دۆلار و لەدوای ئەویش ئەڵمانیا بە 751 ملیار دۆلار دێت و هیندستان بە 450 ملیار دۆلار سێیەمە و کۆریای باشوور بە 426 ملیار دۆلار و رووسیا بە 287 ملیار دۆلار چوارەم و پێنجەمن.
ئەوەشیخستەڕوو: عێراق خاوەنی چوار هەزار کارگەی هەمەچەشنە، لەنێویاندا کۆمەڵێک کارگەی تایبەت بە پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان، بەڵام زۆربەیان بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و نەبوونی پلان و بەبازاڕکردن و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی نیشتمانی، راگیراون.
روونیشیکردوەوە: پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان سەرچاوەیەکی ئابووریی گرنگن بۆ وڵات کە بەشدارن لەهەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری لەبری ئەوەی پشت بەنەوت ببەستێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP