پارێزگای سلێمانی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران نوسراوێك ئاراسته‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات

ئابوری
17:41 - 2024-11-17


پارێزگای سلێمانی داوای تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەبانكی ناوەندی عیراق دەكات و نوسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی بانكەكە دەكات و داوای لێدەكات دەست بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە بكەن.

بەگوێرەی نوسراوەكە كە ئیمزای شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە، داوا دەكات: "بانكی ناوەندیی عیراق رێنوێنی بدەنە بانكە پەیوەندیدارەكانیان بۆ ئەوەی پڕۆسەی "تەوتین"، بەبانكیكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن".

جێگری پارێزگار بۆ ئەو داوایە پشت بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024 بەستووە بۆ تەوتین.
نوسراوەكە بە ژمارە (12054 لە رۆژی 4/11/2024) ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عیراق كراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لەسەردان و كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ هەولێرو سلێمانی لە پرسی تەوتیندا رایگەیاند: "كە ئەو پرسە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت"، بڕیاری دادگاش ئەوەیە كە دەێت تەوتین مووچە لەبانكە نیشتمانییەكانی رەشیدو رافیدەین و بازرگانییەوە بێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP