د. نەرمین مەعروف: لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین كە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 خەرجبكرێت

ئابوری
14:31 - 2024-11-14

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەغدا مووچەی مانگی 10 دەنێرێت و لە هەوڵداین كە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 خەرجبكرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و چاوەڕواندەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین كە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 خەرجبكرێت”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP