زیاتر له‌ 5 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه‌ له‌ كه‌مپكه‌نانی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان

کوردستان
20:59 - 2024-08-05



لەماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە هەزار ئاوارەی کەمپەکانی هەولێر گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا و لەو ژمارەیەش 518 ئاوارەیان لە کەمپی خازرەوە گەڕاونەتەوە.


لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كراوه‌: "ئەمڕۆ دووشەممە 5-8-2024 لەکەمپی خازرەوە 518 ئاوارە لە هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە نەینەوا، هاوکات لەچەند رۆژی رابردووشدا لە کەمپی خازر و حەسەن شامەوە، 521 ئاوارەی تر گەڕاونەتەوە بۆ نەینەوا".


بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاوارەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM و بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی کۆچبەران بۆکۆتایی هێنان بە کەیسی ئاوارەکان لە وڵاتدا.


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و دابینکردنی تێچووی گەڕانەوەیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە بۆ هەر خێزانێک دابیندەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP