خالید شوانی، ئەندامی تیمی دانوستانکاری یەکێتی لە کەرکوک سهبارهت به دانوستان و گفتوگۆكان بۆ ههڵبژاردنی پارێزگاری كهركوك و پێكهێنانی ئیدارهی كهركوك نهێنییهكی ئاشكرا كردو رایگەیاند، "ئەوانەی رەخنە لە دانیشتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک دەگرن، پێشتر لە رێگەی چەند کەناڵێکەوە داوای رێککەوتنیان لێدەکرین."
خالید شوانی، ئاماژهی بۆئهوهشكرد:"لەلایەن بەشێک لەو کەسایەتییە سیاسیانەی هەڵمەتێکی فراوانی تەخوینکردن دژ بە ئەندامانی گروپی عەرەبی بەڕێوەدەبن، لەچەندین کەناڵی جیاوازەوە پەیوەندییان پێوەکردوون و پێشنیازی رێککەوتنیان بۆ کردوون."
روونشیكردهوه:" ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کە بەشداریی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکانیان بوون، رووبەڕووی هەڵمەتێکی ناڕەوا بوونەتەوە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسییەوە، هەر ئەو کەسانە خۆیان لە زیاتر لە کەناڵێکەوە پەیوەندییان پێوەکردوون و پێشنیاری رێکەوتنیان بۆ کردوون."
ئەوەشی خستووەتەڕو:" دوای بێهوابوونیان لە سەرکەوتنی ئەو هاوپەیمانێتییەی لایەنی بەرامبەر بۆ بەدیهێنانی زۆرینە، هەروەها لەلایەن عەرەبەکانەوە پەیوەندییان پێوەکرا کە راکان جبوری رەزامەندە بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن و باشترە رێکەوتنی لەگەڵ بکەن لەوەی بە تاک تاک لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی رێکبکەون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP