ژمارەکان ...ڕیاڵ مەدرید لە کردنەوەی لالیگادا نەدۆڕاوە

وەرزش
14:34 - 2024-08-18

ژمارەکان ...ڕیاڵ مەدرید لە کردنەوەی لالیگادا نەدۆڕاوە
ژمارەو داتاکان ئاماژەیەکى دڵخۆشکەرن بۆ یانەى ریاڵ مەدرید کە ئەمشەو سەعات  10:30 دەقیقە یەکەمین ئەزموونى لە وەرزى نوێدا تاقی دەکاتەوە کاتێک بەرەنگارى یانەى ریاڵ مایۆرکا دەبێتەوە ، ژمارەکان ئەوە دەردەخەن لە وەرزى 2008 -2009 ەوە یانەى قەڵاى سپى هیچ یارییەکى لەدەسپێکى لالیگا نەدۆڕاندوە ، لەسەرجەمیان براوە بووە ، لە 24 ساڵى رابردووى لالیگاش لە 17 یاری دەسپێکدا بردنەوەى بەدەستهێناوە ، لە 5 یاریشدا یەکسانبووە تەنها لە 2 یاریدا کەوتۆتە داوى شکستەوە .
کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى یانەى شاهانەش لەسەرجەم یاریەکانى دەسپێکى لالیگادا بردنەوەى بۆ تیپەکەى بەدەستهێناوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP