سەرۆک کۆمار: پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە له‌ په‌رله‌مان یەکلایی بکرێته‌وه‌

عێراق
17:54 - 2024-08-19


دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کردووە، کارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کارنامەی داهاتووی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەیاندا دابندرێت.

 

هەر لە نوسراوەکەدا، داوای کردووە، خوێندنەوەی پڕۆژەیاساکە تەواوبکرێت، بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شارەکە.

 

پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ماوەی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام هێشتا نەگەیەشتووەتە قۆناغی دەنگدان و پەسەندکردن .
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP