رۆژنامەیەکی ئەمەریکایی ئاشكرایدەكات؛ پێدەچێت عێراقی داوای درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەكەیدا بكات.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكایی بڵاویكردوە، لەسەر بنەمای زانیاری چەند بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن) باسیان كردوە، بەهۆی ئاڵۆزیی سووریا و ئەو گێژاوەی لە ناوچەكەدا دروستی كردووە، پێدەچێت عێراقییەكان داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بكەن.
رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێکی عێراقیشەوە رایگەیاندووە: پێشهاتەکانی ئەم دواییە، تێڕوانینی بەرپرسانی عیراقی بۆ پرسی ئەگەری کشانەوەی هێزەكانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان گۆڕیوە.
بەرپرسە عێراقییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، وادەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دوورە، بەڵام پێدەچێت عێراق داوای درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP