عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی
کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە: هاتنی شەپۆلی گەرمی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و شێ
تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبن، چاوەڕێدەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە
دەست بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات .
ئاشکراشیکرد، لەدوای ئەو بەروارەی پێشبینیکراوە،
دابەزینی پلەی گەرمی بە شێوەی پلەبەندی بەردەوام دەبێت و کەش خۆی بۆ وەرزی سەرما
ئامادە دەکات.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت،
پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه
هه‌ور ده‌بێت به‌ڵام له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت
له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی كه‌م له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر
ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP