به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه: له ماوه‌ی 48 سەعاتی ڕابردودا هێزه‌كانی ئیسرائیل دو كۆمه‌ڵكوژییان له دژی خێزانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و بەهۆیەوە 12 كوژراو و 41 برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە: ژماره‌یه‌ك قوربانی هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردو و له‌سه‌ر ڕێگاكاندان، تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس و به‌رگری شارستانیش بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ناتوانن به‌هانایانه‌وه بچن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه داوای له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كردوه كه له شه‌ڕدا كوژراون و بێسه‌روشوێنن، داتای ڕوون لە ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه بنێرن بۆ ئەوی لەرێگای ئەو داتایانەوە بتوانن بیاندۆزنەوە.
هاوکات ، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه له مانگی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023ه‌وه تاوەکو ئێستا بۆ 45 هه‌زار و 553 كوژراو و 108 هه‌زار و 379 بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP