هەواڵگریی سەربازیی دەستگیرکردنی داواکراوێک لە ڕیزەکانی داعش ڕادەگەیێنێت

عێراق
22:28 - 2025-01-02

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق دەستگیرکردنی داواکراوێکی سەر بە تیرۆریستانی داعش ڕادەگەیێنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەستگیرکردنی داواکراوێکی سەر بە تیرۆریستانی داعشی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند: بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی فیرقەی هەشت توانیان تیرۆریستێکی داواکراو بە پێی ماددە 4ی تیرۆر لە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.

هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، تیرۆریستەکە لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وەک "گوێزەرەوەی سەرەکی" بۆ مەفرەزەکانی داعش کاری کردووە و چەندین کەرەستەی جۆراوجۆری وەک بەشە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و سەربازی، بۆ چەکدارانی داعش گواستووەتەوە.

هەوکات لەلایەکی دیکەوە، بەپشت بەستن بەزانیارییە ھەوڵگیرییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە هێرشبەرەکانی عێراق لە جۆری F16 مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لەسنوری زەرگەی قەزای خورماتوو کردووەتە ئامانج. 

هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە کۆتاییهاتنی داعش وەکو ڕێکخراوێک ڕاگەیەندراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە ماون و هەندێکجار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان دەکەن ئامانج.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP