ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و رایدەگەیەنێت: "یەکەم کاری ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاردانە لەسەر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە ماوەی یاسایی بەسەرچوە.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتی راگەیاندووە: "دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ٩ی١ دەستپێدەکاتەوەو بەهۆی ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ٥ی١ تەمەنی یاسایی کۆتایی پێدێت، کە پێشتریش ٦ مانگ بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان درێژکراوەتەوە ، دەبێت یەکەم کاری دەستپێکی دانیشتنی پەرلەمان بڕیاردان لەسەر کۆمسیۆن بێت".
وتیشی"وەک فراکسیۆنە کوردییەکان دوو پرۆژە یاسایی تر هەیە کە بۆ ئێمە گرنگە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان کاریان لەسەر دەکەین، ئەوانیش پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و گەرانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان لە پارێزگای کەرکوکە کە دەنگدانیان ماوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP