پەرلەمانتارێک: ناردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت راناگیرێت چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایە

عێراق
17:17 - 2024-08-27

حکومەتی عیراق بە بیانووی وەرگرتنی پارەی زیادە لە لیستەکانی مووچەی مانگەکانی پێشوودا، مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگرتوە و لەئیستاشدا وابریارە رۆژی پێنجشەممە وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە.

دارا سێكانیانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندوە، ئه‌وه‌ی پێشتر گرفت بوو، موچه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوو، ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بریاری خه‌رجكردنی موچه‌كه‌یانی ده‌ركردوه ‌.

وتیشی، "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌موچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی و خانه‌نشینانه‌وه‌ هه‌یه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، موچه‌ی مانگی حه‌وته‌ یان هه‌شت گرفت دروست ناكات، ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی مانگی حه‌وت نه‌نێردراوه‌، به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت حكومه‌تی عێراق موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ نانێرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر تێبینی و سه‌رنجیان له‌سه‌ر لیستی موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ هه‌بێت، ده‌توانن به‌س ئه‌و شوێنانه‌ رابگرن نه‌ك موچه‌ی كۆی موچه‌خۆران".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، ناردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت راناگیرێت، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجه‌یه‌، بۆیه‌ به‌هیچ جۆرێك ده‌ست به‌سه‌ر موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناگیرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP