مافی مرۆڤ: هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی دۆخی کۆمەڵـگەو خێزان و ژنان خراپتردەکات

عێراق
22:11 - 2024-08-27

دەستەى سەربەخۆى مافی مرۆڤ لە هەولێر دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کۆبوونەوە و داوای ڕەتکردنەوەی ئەو پرۆژە یاسایەیان کرد کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق کاری لەسەردەکرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە, کە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، دۆخی کۆمەڵگە و خێزان و ژنان خراپتر دەکات و ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل بکرێت.

هەمواریی یاسای باری کەسێتی کە لە پەرلەمانى عیراقە، ڕۆژی 24ـی تەمموزی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکی لەسەر پڕۆژەکە، پەرلەمان نەیتوانی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 4ـی ئەم مانگەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارەکە کرا .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP