مەشهەدانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

عێراق
10:09 - 2024-08-28

مەحمود مەشهەدانی داوا دەکات ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەک سازبکات و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک یەکلایی بکاتەوە.
د. مەحمود مەشهەدانی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندم بە خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە رێکبخەن و ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.
وتیشی، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە کە کاندیدی لایەنێک بم، من کاندیدی ئەو کەشە نیشتمانییەم کە دروستبووە، هاوکات ئەو دەنگۆیانەش رەتدکەمەوە کە باس لە کشانەوەم دەکەن.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگدا سوننەکان لەسەر کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی رێکەوتن، بەڵام بەهۆی پشووی چلەی ئیمام حسێنەوە تا ئێستا ئەو پرسە لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی نەکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکانی داهاتوودا یەکلاییی بکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP