ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنانی تیمێکی کاری تەکنیکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا هاتووە: “کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەرگری ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکدا دەستنیشانکرد، و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەکەی و گەیشتنی بۆ سەنتەری شاری کەرکوک، کە دامەزراوەی حکومەتی تێدایە و بارەگا و ناوەندە ئابوورییە گرنگەکان و ئامانجە گرنگەکانی لێکۆڵینەوەی لێیە، لەلایەن "هەموو دەزگا ئەمنییەکان، هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆکەیەیان پشتڕاستکردەوە و دەرکەوت فڕۆکەیەکی نەناسراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کاتژمێر 10:30 ئاگادارکرایەوە کە فڕۆکەکە کەوتووەتە ناو شارەوە، دەرکەوت فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی تورکیایە.
تیمێکی کاری تەکنیکی لە لێکۆڵینەوەیی تاوان و بەرگری ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکهێنرا بۆ مەبەستی دیاریکردنی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP