مەزڵوم کۆبانێ: هێزەکانمان ئامادەن بەرگری لە گەل و خاکەکەمان بکەن

کوردستان
13:33 - 2024-10-24


فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ زانیارى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى شه‌وى ڕابردووى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشانداوە، بەڵام جەختدەکەینەوە هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل‌و خاکمان ئامادەن.
مه‌زڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، تورکیا بەشێوەی هەڕەمەکی ناوەندە خزمەتگوزاری‌و تەندروستییەکان‌و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ئەمەش تاوانێکی ڕاستەقینەی جەنگە.
شه‌وى ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لەئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر باشوورو ڕۆژئاوای کوردستان، 32 پێگەی پەکەکەو یەپەگە تێکشکێندراون، میدیای خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیه‌ندراوێكى وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانیان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەباشوری کوردستان‌و شەڕڤانانی یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەشدا، 32 ئامانج تێکشکێندراون‌و ژمارەیەک گەریلا‌و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش لەڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاندووە، لەهێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیادا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوەو 15ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان‌و تۆپخانەکانی تورکیا بۆسەر قامیشلۆ، دێرک، کۆبانێ، ته‌لرەفعەت‌و مه‌نبه‌ج بـــــــوونە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە